به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : ئانتۆنی جەی بلینکەن یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆڕی گوێ ڕاگرتنی لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەران ئیدیعای کرد، وڵاتەکەی لەهەوڵی کۆتایی هێنان بە شەڕ وپێکدادانەکان لە سووریاو ناردنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ ئەو کەسانەیە کە لەناوچە گەمارۆدراوەکانن.
ئانتۆنی جەی بلینکەن هەروەها ئیدیعای کرد، دەبێ پێش بگیردرێ بە فڕینی هێزی ئاسمانی سووریا بەسەر ئاسمانی ناوچە ناسەربازییەکان هەتا هەمووان بتوانن هەوڵەکانیان لەسەر دوژمنی هاوبەش بۆ وێنە گرووپە ڕەشەکوژەکانی داعش، بەرەی نوسرەو ئەلقاعیدە چڕ بکەنەوە.
وەزیریاری دەرەوەی ئەمریکا وتیشی؛ بە جێ بەجێ کرانی ئەو هەوڵ وهەنگاوانە لە سووریا، بارودۆخێک دەڕەخسێ هەتا لەبارەی سەردەمی دەستاودەست پێکردن بە دەسەڵاتی سیاسی لەو وڵاتە وتووێژ بکرێ.....
کۆتایی کورتە نامە/310
١ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١١:١٤
News ID: 782557
وەزیریاری دەرەوەی ئەمریکا ئیدیعای کرد، وڵاتەکەی بەهاوکاری ڕووسیا لەهەوڵی ڕاگرتنی شەڕ وپێکدادانەکان لە سووریادا بووە.